به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی بۆ بەشداری لە هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ، گەییشتە دوورگەی مارگاریتا لە ڤینیزوئێلا .
لە درێژەی هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ،کە لە دوورگەی مارگاریتای ڤینێزوئێلا دا بەڕێوە دەچێت ، سەرۆکایەتی ئێران بەسەر بزوتنەوەی بێ لایەنەکان کۆتایی پێدێت و ڤێنێزوئێڵا بە شێوەی فەرمی ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆوە .
زیاتر لە ١٢٠ وڵاتی جیهان ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانن .
ڕۆحانی هەروەها بڕیار بوو ئێوارەی هەینی بە کاتی خۆجێیی لە شۆێنی مانەوەی دا لەگەڵ "نیکۆلاس مادێرۆ" سەرۆک کۆماری ڤێنێزوئێلا دیدار بکات .
هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان بە دروشمی ، ئاشتی دەستەڵاتداری و هاودەنگی بۆ گەشانەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دوورگەی مارگاریتای ڤێنێزوئێلا،بەڕێوە دەچێت.حەسەن رۆحانی ، لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ، وێڕای وتاردان ، لەگەڵ ژمارێک لە سەرۆکانی وڵاتانی بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دیدار و وتوێژ دەکات .
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها دوای کۆبوونەوەی ڤینێزوئێلا ،لە سەر بانگێشتنی فەرمی "ڕائۆل کاسترۆ" سەرۆک کۆماری کوبا ، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی کوبایی لەبارەی ڕێگاکانی پەرەو قووڵتربوونەوەی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتری هاوکارییەکانی تاران - هاوانا وتووێژدەکات .
دیدار و ووتوویژ لەگەڵ " فیدڵ کاسترۆ" ڕێبەری شۆڕشی کوبا و "ڕائۆل کاسترۆ" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ،بەشداری لە دانیشتنی لیژنەکانی پایەبەرزی دوو وڵات و ئیمزای بەڵگەنامەی جۆر بەجۆری هاوکارییەکان ،لە وێنەی بەرنامەگەلێکە کە لە درێژەی سەفەری فەرمی ڕوحانی بۆ هاوانا پێشبینی کراوە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە دوایین قۆناخی سەفەرەکەی ، بۆ وتاردان لە هەفتاو یەکەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان ، سەردانی نیۆیۆرک دەکات ../..
کۆتایی کورتە نامە/310